شه‌قڵاوه پشووی راگه‌یاند
جوان ره‌فیق فه‌تحوڵڵا، قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشتر وا راگه‌یه‌ندرابوو، كه ته‌نها ده‌وامی قوتابخانه‌كان نه‌بێت و پشووبێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌كی رێگه‌كان و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، بڕیاردرا پشووه‌كه ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌و قه‌زایه بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی قائیمقامی قه‌زاكه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاسانكارییه‌كه بۆ تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كان و هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌كی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و قه‌زایه.
هه‌رچه‌نده به‌فربارین له شه‌قڵاوه راوه‌ستاوه، به‌ڵام كاریگه‌ری شه‌پۆلی سه‌رما له‌سه‌ر قه‌زاكه ده‌مێنێت و به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان ده‌یبه‌ستێت و ده‌بێته به‌سته‌ڵه‌ك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خلیسكانی ئۆتۆمبێل و رووداوه‌كانی هاتووچۆ زیاتر ده‌بێت.
K24 -
