به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگه‌ی ئه‌م شار و شارۆچكانه داخران
له سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین و به‌رده‌وامی به‌فربارین, رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – سۆران, سۆران – حاجی ئۆمه‌ران، سۆران – وه‌رتێ - رانیه، سۆران – سیده‌كان داخراون.
تیمه‌كانی به‌فرڕاماڵین سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن و به‌رده‌وامن له كاركردن و پۆلیسی هاتووچۆش رێنمایی شۆفێران ده‌كات.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سارد و سه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به بڕیاری پارێزگای سلێمانی، له ته‌واوی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان له‌و پارێزگایه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه پشووه.
K24 -
