پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌مین و ته‌قه‌مه‌نی "10 ساڵی تر ده‌خایه‌نێت"
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگاكه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "له ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ بونی قه‌یرانی دارایی قورس، ده‌زگای گشتی كاروباری مین به‌رده‌وامبووه له پاكسازیكردن له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان و پاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ناوچه پیسبووه‌كان".
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگاكه، له‌و ساڵه‌دا توانراوه (10,529,777) مه‌تر دوجا رووبه‌ری خاكی پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی پاكبكرێته‌وه و دوباره هاولاَتیان بتوانن سودی لێوه‌رگرن.
سه‌رۆكی ده‌زگای مین وتی "رێژه‌ی هاتنی كۆمپانیاكانی بواری مین بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ساڵانی رابردوو زیادیكردووه بۆ 25رێكخراو و كۆمپانیای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی".
به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ساڵی 2016 له‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ستی داعش ئازادی كردووه‌ته‌وه توانراوه روبه‌ری (2,660,505) كه سه‌رجه‌می روبه‌ری پیسبوو بوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراوه پاكبكرێته‌وه.
نیازی خالید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی چاكسازی دارایی و كارگێڕی له‌ده‌زگادا له ساڵی 2016 توانیومانه زیاترله دوو ملیار دینار خه‌رجی ده‌زگا كه‌م بكه‌ینه‌وه و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌رێنینه‌وه".
به‌ركه‌وتووانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له 2016 بریتی بووه له 41 قوربانی كه 16یان گیانیان له ده‌ستداوه 25 كه‌سیش برینداربون .
به‌وته‌ی عوبێد ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌كنیكی ده‌زگای مین، له‌ساڵی 2016 نزیكه‌ی (5000)ته‌قه‌مه‌نی بۆمبی چێنراوی داعش له‌ناوبراون، ژماره‌ی ئه‌و كێلگه‌مینانه‌ی پاكراوه‌ته‌وه 73 كێڵگه‌ی مین بوون، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی تیمه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه توانراوه نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پیاو ژن و منداڵ و ئاواره و په‌نابه‌ر له مه‌ترسیه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی هۆشیار بكرێنه‌وه.
XANDAN -
