فوئاد مه‌عسوم: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ توشی شۆكی كردین
ئه‌و وتانه‌ی فوئاد مه‌عسوم له‌میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له میدیاكارانی عێراقیدا، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌ی كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بۆ دانانی ناوی عێراق له نێو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هاوڵاتییه‌كانیان بۆیان نییه بچن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان توشی شۆكی كردین، چونكه عراق له جیاتی هه‌مو جیهان به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه شه‌ڕی تێرۆر ده‌كات".
هه‌روه‌ها داوای له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كرد به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ینی ڕابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ ڕاگرتنی كاتی پێشوازیكردن له‌په‌نابه‌ران له شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌پاساوی"پاراستنی ئه‌مریكییه‌كان له‌هێرشی تیرۆریستی".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، ڕێگه به‌هیچ هاوڵاتییه‌ك له عیراق، سوریا، سودان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران نادرێت بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ.
فوئاد مه‌عسوم داوای پێكهێنانی قه‌واره‌ی سیاسیی ئه‌وتۆی كرد كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاینیی و مه‌زهه‌بیی و ئیتنیكی نه‌بێت، گه‌شبینیی خۆشی نیشاندا به ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حزبی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبون كه رێ خۆش بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌ر رۆشنایی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی.
XANDN -
