باكوری كوردستان؛ دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو په‌ڕله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ده‌ركرد
دادگای ئورفا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونیان له‌دانیشتنی دادگا بۆوه‌رگرتنی وته‌كانیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆدیله‌ك ئۆجه‌لان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و خوشكه‌زای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه له‌ئیمرالی و ئیبراهیم ئایهان، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌وشاره ده‌ركرد دواتر دانیشتنه‌كه دواخرا.
داواكاری گشتی ئورفا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی دیله‌ك ئۆجه‌لان له 23ی شوباتی 2016 به‌شداری له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه بووه‌و به‌تۆمه‌تی پرووپاگه‌نده‌ی په‌كه‌كه، داوای پێنج ساڵ زیندانی بۆكردووه.
له باره‌ی ئیبراهیم ئایهان-یش داواكاری گشتی ئۆرفا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 21 ئه‌یلولی 2015 له‌ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پروپاگانده‌ی په‌كه‌كه كردووه و به تۆمه‌تی پروپاگانده‌ی په‌كه‌كه داوایپێنج ساڵ زیندانی بۆیكردووه.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتاران‌و هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن.
به‌پێی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له لایه‌ن دادگای ئه‌نقه‌ره‌وه له نیسانی 2009 ئاماده‌كراوه "كه‌جه‌كه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له توركیا و باكوری كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیار له په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن و پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و به زۆره‌ملێ هاوكاری دارایی له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی توركیا بو په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن".
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای توركیا، پارتی كومه‌ڵگای دیموكرات (ده‌ته‌په) داخرا و ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراتی، له 15 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2012 هه‌ده‌په دامه‌زرا كه له پێنج حیزبی سوشیال چه‌پی پێكهاتووه‌و به‌ده‌په‌ش یه‌كێك بوو له‌و حیزبانه.
دوای ئه‌وه هه‌موو رێكخراوه‌كانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی مه‌ده‌نی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تی "ئێمه هه‌مومان كه‌جه‌كه‌ین " و به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركران و له ساڵی 2013 و له كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له نێوان حكومه‌ت و ئۆجه‌لاند ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌د‌ا كۆتایی هات.
دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له هاوینی ساڵی 2015، توركیا ده‌ستیكرده‌وه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه.
XANDAN -
