ئاستی بەفر لە پارێزگای مووش سێ مەتری تێپەڕاندووە
بههۆی شهپۆلی بهفرهوه لە مووش شەوان پلەکانی گەرما بۆ 20 پلەی سەدی لەژێر سفرەوە دادەبەزێت. لە گوندی یوکارییۆنگاڵ کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە، هاووڵاتییان بەهۆی بەفری زۆرەوە رۆژانێکی پڕ له ناڕەحەتی بەڕێدەکەن.
ئەنجوومەنی گوندەکە، ئەیوب ئومور ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵێکدا، 6 مانگ لە ناوچەکەیان بەفر دەبارێت و وتی ''بەتایبەت بەهۆی زریان و رەشەباوە لە هەندێک شوێن ئاستی بەفر 3 مەتری تێپەڕاندووە. ئێمەش بۆ ئەوەی سەردانی دراوسێیان بکەین و بتوانین ئاژەڵەکانمان بلەوەڕێنین، رێگەی هاوشێوەی تونێل لە بەفرەکەدا درووست دەکەین''. --
XANDAN-
