یادی شەهید ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا
لەم یادەدا (عومەر عوسمان) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە سیفات و كرداری (ئیدریس)ـی هەردەم ساغ، گوتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: "ئێمە پێویستمان بەو سیفاتانە هەیە كە لە (ئیدریس)ـدا هەبوون، پێویستیمان بەو كردار و گوفتارانەی (ئیدریس) هەن كە ئەمڕۆ كەڵكی لێ وەربگرین، (ئیدریس)ـی هەردەم ساغ خاوەنی دەیان سیفاتی زۆر گرینگ بووە، كە ئیمە دەبێت وانەیان لێ وەربگرین، وەك پشوودرێژی، ماندوویینەناسی، مرۆڤدۆستی، پەیوەندیی جەماوەری، پەیوەندیی سیاسی، لێزانیی عەسكەری و ئیداری، دیپلۆماسی، سادەیی و هەژاردۆستی، ئابووری و گرینگیدان بە گەنجان و قوتابیان و ئافرەتان".
(عومەر عوسمان) گوتیشی: "(ئیدریس) هەمیشە هەوڵی یەكڕیزیی گەلی كوردستانی دەدا و هەوڵی یەكڕیزیی كۆمەڵایەتی و پاراستنی دابونەریتە ڕەسەنەكانی كوردستانی دەدا و دەیویست ئەخلاقی كوردەواری لەناو ڕۆڵەكاندا هەمیشە پارێزراو بێت و باوەڕی زۆر بە ڕەسەنایەتیی گەلی كوردستان هەبوو، (ئیدریس) هەمیشە وەك ئەڵقەیەك بوو بە دەوری ڕۆڵەكانی كوردستان بە هەموو چین و مەزهەب و تایفە و كەسایەتییەكانەوە، ئەو كەلێنیكی زۆر گەورەی دروست كردووە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا، یادی هەمیشە زیندوو بێ، ڕێگایان هەمیشە پڕ لە كاروانی خەبات بێت".
ئەمە و دواتر چەند شیعر و هەڵبەست و پەخشانێك پێشكەش كران.
KDP-
