محەممەد کەمال: کارتی نیشتمانی لە کەرکووک راگیرا؛ بە ئەنقەست ناوی تەئمیم هاتووه
(محەممەد كەمال) سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''بەهۆی ئەوەی كارتی نیشتیمانیی هاووڵاتیانی كەركووك كێشەی تێدایە، بەشێوەیەکی کاتی بڕیارمان داوە کە کارتەکە رابگیرێ، چونکە لە جیاتی وشەی کەرکووک نووسیویانە وشەی تەئمیم، ههڵبهت ئەمە مایهی نیگەرانیی ئێمەیە و بەهیچ شێوەیەک رێ نادەین کارتێکی وەها لە کەرکووکدا مامەڵەی پێبکرێ و، ناوێکی عهرهبێندراو جارێکی بە کەرکووکهوه بلکێننەوە.''
گوتیشی، لە ئێستادا لە بەشێكی كەركووك كارتی نیشتیمانی بە شێوەیەكی دروست بەڕێوە دەچێت و لەبەرانبەر پارێزگا نووسراوە كەركووك، بەڵام لە بەشێكی دیكەدا نووسراوە تەئمیم و ئەوەیان راگیراوە، جا تا راست نەكرێتەوە رێگەی پێنادەین بەردەوام بێت، بڕیاریشە بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامەی كەركووك بانگهێشتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكرێت بۆ لێكۆڵینەوە، چونكە پێمان وایە شتەكە بە ئەنقەست كراوە و ناكرێت خەڵكێك فەرمانبەری حكوومەت بێت و ناوی پارێزگاكهی خۆی نەزانێت، بۆیە گومانی ئەوەمان بۆ دروست بووە بە ئەنقەست ناوی تەئمیم بەكار هاتبێت.''
لە ٢٦/٦/٢٠٠٣ێ ناوی پارێزگای كەركووك لە تەئمیمەوە گۆڕدراوە بۆ ناوە راستەقینەکەی خۆی کە كەركووكە، دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی كردووە و ناوی پارێزگاكانی عێراقی بڵاو كردووتەوە و ناوی پارێزگاكە بە فەرمی كراوە بە كەركووك و تەئمیم نەماوە.
KDP-
