هۆزەعەرەبەکانی نەینەوا: پەکەکە و مالیکی و عەسائیبی ئەهل حەق بۆ فیتنەگێڕی هاوپەیمانییان کردووە
گوته‌بێژى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا (مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) له ڕاگه‌یێنراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە، هاتووە ''(مالیكى) و عه‌سایبى ئه‌هل حه‌ق و په‌كه‌كه، هاوپه‌یمانییان پێكهێناوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى داعشدا و هێزێکیان لە سووریا و عێراق پێکەوە پێک هێناوە؛ ئێمەش وەک هۆزەعەرەبەکانی نەینەوا ئەو هاوپەیمانێتییەی ئەوان بە ئامادەکراوی پێشوو ناو دەبەین کە لە لایەن (مالیکی) بۆ وێرانکردنی پارێزگاکان بە تایبەت نەینەوا دروست کرابوو، ئەمڕۆ بۆمان دەرکەوت بە روویەکی دیکە عەسایبی ئەهل حەقی سەربە حەشدی شەعبی پێکەوەن.''
لە راگەیاندراوەکەدا گوتەبێژی هۆزەعەرەبەکانی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، ''داوا دەکەین حکوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق بێنە سەرهێڵ بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانێتییە رابگرن، چونکە فیتنەیەکی گەورەی لە نەینەوادا بەدوادا دێ، دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕی تاییفی و کێشەی عەشایری لێ دەکەوێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی کە لەگەڵ داعشدا تاوانیان ئەنجام داوە و دژبە پێکهاتەکان ستەمی زۆریان کردووە، وا لەنێو ئەو هاوپەیمانێتییەدان کە (مالیکی) و پەکەکە و عەسائیبی ئەهل حەق پێکیان هێناوە.''
(مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) كه گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وایه ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، ''بۆمان ئاشکرا بوو کە ئەوانی لەنێو داعشدا بوون بە سەرکردە، لە لایەن (مالیکی) و هاوپەیمانانییهوه هێنرابوون بۆ مووسڵ و، ئەو کارەساتە گەورەیەیش لە مووسڵ رووی دا، کەوتنی مووسڵ و کوشتن و رفاندن و ستەمکردن لە پێکهاتەکانی لێ کەوتەوە، بۆیە وەک هۆزەعەرەبەکان هۆشداریی تووند دەدەینە (مالیکی) کە نابێ جارێکی دیکە بگەڕێنەوە نەینەوا.''
KDP-
