فازڵ میرانی: ئه‌ركی سه‌رشانی پارتی و یه‌كێتییه ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزن
له 13ـه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباتدا كه دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 101 كه‌س شه‌ھید بوون و به ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوون، به ئاماده‌بوونی (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی) جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدان؛ به دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات، رێز له‌و شه‌هیدانه گیرا.
(فازڵ میرانی) له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ''له‌و كاره‌ساته‌دا پۆلێك له سه‌ركرده‌وه و هه‌ڤاڵانمان له ده‌ست دان، به‌مه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته نێو بواری سیاسی..به‌م بۆنه‌وه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی كورد و كوردستان و، شه‌هیدانی یه‌كی شوبات، ئه‌مانه شه‌هیدانی كورد و كوردستانن، شه‌هیدانی پارتی و یه‌كێتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ پێكه‌وه هاتووینه‌ته ئێره.''
(فازڵ میرانی) هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، پارتی و یه‌كێتی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه و زیندووه‌كان و به‌رامبه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌یش، هه‌ڵبه‌ت پێكه‌وه شۆڕ‌شیان كردووه، سه‌رهه‌ڵدانیان كردووه و هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام داوه و ئه‌و كیانه‌یان دامه‌زراندووه، ئێستایش ئه‌ركی سه‌رشانی پارتی و یه‌كێتییه، ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببه‌ن".
KDP-
