ئاماری ئه‌مه‌ریكا: هەزار داعش لە شەڕی ئازادکردنەوەی شنگالدا کوژراون

 	 ئاماری ئه‌مه‌ریكا: هەزار داعش لە شەڕی ئازادکردنەوەی شنگالدا کوژراون
(هاشم سیتەیی) كه‌ فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەیه‌ لە شنگال دەڵێ، بەگوێرەی ئامارێکی هێزەکانی ئەمەریکا لەکاتی پرۆسەی رزگارکردنی شنگالدا، هەزار داعش کوژراون.

(هاشیم سیتەیی) كه‌ فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانه‌ لە رۆژئاوای مووسڵ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئاماری هێزەکانی ئەمەریکا لە سەرەتای پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگال تا دواساتی پرۆسەکە، هەزار داعش کوژراون کە لەناویاندا بەشێکی زۆری منداڵ بوون و بەشێکیان کەسانی بیانی بوون کە هیچ زانیارییان لەسەر شنگال نەبووە.

دەشڵێ: "لە کاتی پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگالدا داعشێکی یەکجار زۆر کوژراون کە تائێستا ئامار نەکراون و بەشێکیشیان ئامار کراون، بۆ نموونە لە خانوویێکدا ٤٧ داعش کوژران کە فرۆکەی هاوپەیمان کردوونی بە ئامانج".

ئاماژەیشی دا، "بەشێکی زۆر داعشەکان لە بەرەکانی جەنگ لەبەرانبەر هێزی پێشەرگەی کوردستان کوژراون".
KDP-
Top