لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ داعش لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كراون

 لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ داعش لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كراون
بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان ڕایگەیاند، ھاتنی ئاوارەكان كە لەژێر دەستی داعش رادەكەن، بەردەوامە و لە سێ مانگی رابردوویشدا زیاتر لە ٧٠چەكداری داعشیان لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كردووە.

عەقید (كاوە مەلاپەروێز)، رایگەیاند: "ھاتنی ئاوارەكان لە سنووری حەویجە و ئەوانەی لەژێر دەستی داعشدان لە سنووری كەركووك، بەردەوامە و لەنێو داعشیش چەند گرووپێك ھەن ھەندێك رێگرییان لێ دەكەن و ھەندێكیش چاوپۆشییان لێ دەكەن، ژمارەیەكیشیان پارەیان لێ وەردەگرن و گرووپێكیش ھەیە ھەر پیاوێك رابكات، چەكدارانی قاچەكانی دەشكێنن".
(مەلاپەروێز) گوتیشی: "لەنێو ئاوارەكان چەكدارانی داعشیشی تێدان كە لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ تیرۆریستی داعش گیراون و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا ددانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و، تەنیا لەمساڵیشدا زیاتر لە ١٥ داعشمان لەنێو ئاوارەكان دەستگیر كردووە".
بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان دەڵی، داعش ھەرەسی بردووە، بۆیە چەكدارانی خۆیان رەوانە دەكەن و گەر بتوانن لە ساترەكان خۆیان دەرباز بكەن، هەڵبەت ئاسایشیش بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکانیان دەستگیریان دەكەن.









KDP
Top