بێژه‌رێكی دیاری یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی كوردی كۆچی دوايی كرد
مه‌حموود ئونده‌ر كه دۆستی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌كه‌كه بوو، بێژه‌ری هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی مهد تى ڤى، میدیا تی ڤی، رۆژ تی ڤی و ستێرك تی ڤی بووه.
ئه‌و بێژه‌ره خه‌ڵكی لجه‌ی باكووری كوردستانه و هه‌ر له زووه‌وه په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنه‌كانی په‌كه‌كه كردووه، یه‌كێكیش بووه له دامه‌زرێنه‌رانی كه‌ناڵی مهد تی ڤی له به‌لجیكا و دواى چه‌ند ساڵێك له تووشبوونى به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كۆچی دوایی كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه،24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاوكاران له كه‌ناڵه‌كانی نووچه و ستێرك تی ڤی ده‌كات.
k24 -
