خهلیلزاد: ئومێدی من ئەوە بوو ئەم بڕیارە کوردستان نەگرێتەوە
خهلیلزاد گوتی: "لەبارەی پرسی ڤیزاوە، دەبێ کورد لەوە بگات کە ئەم بڕیارە راستەوخۆ بۆ ئەوان نییە، لەگەڵ ئەوەی بڕیارەکە کاریگەری لەسەر ئەوانیش دەبێت، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە ئیدارەی ئەمریکی زۆر نیگەرانە لەسەر پرسی تیرۆر و سەرۆك ترەمپیش لەکاتی ھەڵبژاردنەکان بەڵێنیدا کە ئەو بڕیارە بدات".
ههروهها گوتی: "ئامانجیش لەم بڕیارە بۆ ئەوەیە کە بزانن کێ دێتە ئەمریکا و ئەو کەسانەشی دێنە نێو ئەمریکاوە ھەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە".
گوتیشی: "ئومێدی من ئەوە بوو ئەم بڕیارە کوردستان و عێراق نەگرێتەوە، ئەمەش بەھۆی ئەو ھاوپەیمانێتیەی ھەمانە لەگەڵ کورد".
k24 -
