سێ بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵده‌كرێنه‌وه كه دووانییان "ئاڵای داعش"یان به‌سه‌ره‌وه بووه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كان له نزیك بازگه‌كه دانراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نارنجۆكێكی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه، له به‌رده‌م ماڵی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له گه‌رمیان، به‌بێ هیچ زیانێك پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
، نارنجۆكه‌كه، له گه‌ڕه‌كی كه‌لاری نوێ، له كه‌لار، له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی، به‌ناوی (ن. م) دانرابوو.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان،راگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان هێزه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و به‌بێ هیچ زیانێك توانیویانه پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به بڕیاری دادوه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه، راده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان كراوه ، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیر نه‌كراوه.
k24 -
