حكومه‌ت دوا واده بۆ تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران له سیسته‌می بایۆمه‌تری داده‌نێت
یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێكردنی سیسته‌می بایۆمه‌تری بوو كه له‌ساڵی رابردووه‌وه حكومه‌ت ده‌ستیپێكردووه بۆ تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران به ئامانجی ده‌ركه‌وتنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دت قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند "دوایین ڕۆژ بۆ تۆماركردنی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی تا ڕۆژی 1/3/2017 ده‌بێت، به‌ڵام بۆ هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بێت"، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌ت، تائێستا نزیكه‌ی 153 هه‌زار مووچه‌خۆر له دهۆك، نزیكه‌ی 295 هه‌زار له هه‌ولێر و زیاتر له 329 هه‌زاریش له سلێمانی خۆیان تۆمار كردووه، كه ده‌كاته زیاتر له نیوه‌ی موچه‌خۆران.
قوباد تاڵه‌بانی وتی "به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی تۆماركردن و داوای كرد ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار نه‌كردووه بچن خۆیان تۆمار بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، خۆیان به‌رپرسیاریه‌تیی تۆمارنه‌كردنیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆسه‌یه "حكوومه‌ت ده‌بێته خاوه‌ن لیستێكی پاك له ناعه‌داله‌تی و فره‌مووچه‌ییی نایاسایی، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا ده‌بێت".
پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه له 10-10-2016 خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران له‌و سیسته‌مه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجاره ئامارێكی باوڕپێكراو له‌سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌بێت كه حكوومه‌ت ده‌توانێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات و ده‌بێته بنامه‌یه‌ك بۆ داهاتوو.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ده‌بێ حكوومه‌ت سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ پێدانی مووچه هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌یه‌تی بگونجێت و "په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیسته‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌و چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه".
له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك موچه‌خۆر هه‌یه‌و به‌رپرسانی حكومه‌ت تائێستا چه‌ند جارێك جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ناوی دوباره‌ن و دوو موچه وه‌رده‌گرن، بۆیه له‌رێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌وه ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكه‌ن.
بۆ تۆماركردنی ناویان، ده‌بێت موچه‌خۆران پێناسی باری شارستانیان نوێ بكه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی پێناسه‌كانیان كۆنه، هه‌روه‌ها فۆڕمی زانیاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا دابه‌شده‌كرێت تا پڕی بكه‌نه‌وه.
xandan -
