وته‌بێژو په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه، وته‌بیژی هه‌ده‌په 29 ی ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌سه‌ركراو هه‌مان رۆژ به‌مه‌رج ئازادكرا. هه‌روه‌ها مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری شاری ئه‌ده‌نه‌ی هەدەپە ئه‌مڕۆ بۆجاری دووه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركرایه‌وه كه پێشتر ئازادكرابوو.
به‌پێی حورییه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئامه‌د بڕیاری دادگای بۆ ئازادكرنی بیلگه‌ن و مه‌رال دانش باشتاش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئاده‌نه ره‌تكردووته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركران.
له ماوه‌ی سێ مانگدا 26 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئه‌وه‌ش دوای گۆڕانكاری یاسایی له په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی یاسایی له سه‌ر په‌رله‌مانتاران.
پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له چواری تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستپێكرد، تاوه‌كو ئێستا 266 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه له‌ناویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی تێدایه. له‌ناو ئه‌و 26 په‌رله‌مانتاره 12 یان ده‌ستگیركراون، جگه له‌وه‌ش 13 په‌رله‌مانتاریش به مه‌رجی ئازاد كراون.
له‌یلا بیرلیك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شرنا‌خ دوای دوو مانگ له زیندان به بڕیاری دادگا له 4ی ئه‌م مانگه‌دا ئازاد كرا.
هه‌ده‌په خاوه‌نی 59 كورسییه له‌په‌رله‌مانی توركیا، كه 54 یان پارێزبه‌ندیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها دادگای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ده‌ركردووه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیان، كه بریتین له فه‌یسه‌ل ساریلدز په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شرنا‌خ و توغبا هه‌زه‌ر په‌رله‌مانتاری شاری وان.
په‌رله‌مانتارانی زیندانیكراوی هه‌ده‌په پێكهاتوون له (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په و ئیدریس بالوكان و چاغلار ده‌میره‌ل، به‌سیمه كونجا، فه‌رهاد ئه‌نجو، نیهاف ئاكدۆغان، سه‌لما ئیرماك، نورسال ئایدۆغان، گولسه‌ر یلدرم و عه‌بدوللا زێدان).
له دوای 4ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا 14 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركران و دوای دادگایكردنیان به مه‌رج ئازادكراون، ئه‌وانیش (سڕی سوریا ئونده‌ر و زیا پیر، ئیمام تاشچیه‌ر، عایشه ئاجار باشاران، عه‌لیجان ئونلو، په‌روین بولدان، ئه‌مین ئادیه‌مان، نیعمه‌توللا ئه‌ردۆغموش، ئه‌حمه‌د یلدرم، هودا كایا، مه‌رال دانیش به‌شتاش و ئالتان تان).
xandan -
