ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كەسی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كەسی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كەسی راگەیاند، كە بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرابوون.

لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیویان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات چوار كەس دەستگیربكەن.

ئەو كەسانە لە ڕۆژانی 6ی تەموزی ساڵی 2015، هەروەها 13ی تەموزی ساڵی 2016 دەستگیكراون، دوای گەڵاڵەبونی دۆسییەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا دوێنێ دووشەممە سزادراون.

بەپێی راگەیەنراوەكە، تاوانبار (ك،ع،ك) لەدایكبوی ساڵی 1991 عیراقەو پیشەی كاسبەو لە ڕەگەز نێرە، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوەی یەك ساڵ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دیناری بەسەردا سەپێنراوە .

هەروەها تاوانبار ( ص ،ح ،ع ) لەدایكبوی ساڵی 1987 عیراقەو پیشەی كاسبە و لە ڕەگەز نێرە بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار دینار .

راگەیەنراوەكەی ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، تاوانبار (ك ،س ،ع) لەدایكبوی ساڵی 1992 عیراقەو پیشەی كاسبەو لە ڕەگەز نێرەو بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

هەروەها تاوانبار ( ڕ ،ح ،ص ) لەدایكبوی ساڵی 1982 عیراقەو پیشەی كاسبەو لە ڕەگەز نێرە بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ و بەبڕی 450 هەزار دینار غەرامەكراوە .
xandan -
Top