سبەینێ بۆ ١٣ ساڵەی کارەساتی یەکی شوبات مەڕاسیمی تاجەگوڵینە بەرێوە دەچێ
سبەی ١٣ساڵ بەسەر کارەساتی یەکی شوباتدا تێپەڕ دەبێت کە ھەردوو بارەگای سەرەکی، لقی ٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرانە ئامانج و، ١٠١ شەهید و ٢٤٦ برینداری لێ کەوتەوە، بڕیار وایه سبەینێ چوارشهممه، وەزارەتی شەهیدان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرگانی هەردوو لایەن رێورەسمی تاچەگوڵینە بەڕێوەببات.
بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (بەرەڤان حەمدی) رایگەیاند، رێوڕەسمەکە سەعات دەی بەیانی دەستپێدەکات و تا سەعات ١٢ بەردەوام دەبێ، رێورەسمەکە تەنیا دانانی تاجەگوڵینە و بیرهێنانەوەی ئەو کارەساتە دەبێ.
(بەرەڤان حەمدی) گوتیشی، مەبەستی سەرەکی لەو رێورەسمەدا ئەوەیە کارەساتە ناخۆشەکان لەبیر نەکرێن، چونکە یەکی شوبات یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی لێ بەرهەم هات و، ئەمڕۆیش پێویستە قوربانیانی تیرۆر و ئەو مەترسییانەی لەسەر سنوورەکانی ھەرێم ھەبوون، لەو بیرەوەریانە وا بکات لایەنە سیاسییەکان بەپیر پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانهوه
بچن و گفتوگۆ بکەن تا چارەی کێشەکان بدۆزنەوە و خەڵکی کەمێک نەهامەتییەکانی بیر بچێتەوە.
ئاماژەیشی دا، لە رێورەسمەکەدا لەسەر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم و مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان و کۆنسووڵی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.
KDP
