مه‌سروور بارزانی: هەرێمی کوردستان بە دورگەی ئارام و سەقامگیریی ناوچەکە دەمێنێتەوە
له دیدارێكدا كۆمه‌ڵێك پرس له نێویاندا پێوه‌ندی دووقۆڵی و هاریكاری سه‌ربازی تاوتووكرا و جه‌خت له گرینگی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لایه‌ن تیمی راهێنانی سوپای هه‌نگاریا كرایه‌وه.
له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له تیمی راهێنه‌رانی سوپای هه‌نگاریا باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌رێمی كوردستان به دورگه‌ی ئارام و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتری هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت.
له‌به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق وێڕای دووپاتكردنه‌وه له‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خی وڵاته‌كه‌یانه راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له مه‌شق و راهێنان و كار‌كر‌ن بۆ زیاتركردنی یارمه‌تی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆشنایی خستەسەر پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی دژ به داعش له پارێزگای مووسڵ و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، داعش ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری له‌ده‌ستداوه و له لێواری رووخان و له‌ناوچووندا نزیك بووەته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدان و قوڵتركردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان كرا و (ئه‌تیلا تار) رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تیی و هاوبه‌شیی نێوانمان سوورین و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له بواره جیاجیاكاندا پشتمان پێ ببه‌ستێ.
KDP
