كەركووك.. بەرپرسی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش دەستگیر كرا
عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هەڵمەتێكدا ئەمرۆ سێشەممە هێزەكانمان لەنێو شاری كەركووك توانییان پاش بوونی زانیاری، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن، كە یەكێكیان بەرپرسی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش بووە لە سنووری قەزای حەوێجە، بۆ سوودوەرگرتن لە تۆڕی ئینتەرنێت لە كۆكردنەوە و وەرگرتنی زانیاری و پەیوەندیكردن بە خەڵكانی خۆیانەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند: "ئەو دوو تیرۆریستە داواكراو بوون بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر لە دادگای شاری كەركووك و، ئێستا لە ژێر لێكۆلینەوەدان و كۆمەڵێك زانیاریی باشیان لایە."
KDP
