مه‌حمود كاكه‌یی : له‌سه‌ره‌تای شه‌ری داعش زیاتر له 16 هه‌زار بۆمبی چێنراو له ناوبراون
مه‌حمود كاكه‌یى، فه‌رماندەیەکی پێشمەرگە له كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى هێزه‌كانى پشتیوانی یه‌ك بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتی ڕاگەیاندووە، لە هه‌فته‌ى ڕابردوودا ٢٣٠ بۆمبى چێنراوی جۆراجۆری دیکە لە میحوه‌ره‌كانى خازر و تلسقۆف و بادوش پوچه‌ڵكراونەتەوە.
وتیشی "له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كاندا تیمه‌كانیان به‌رده‌وامین له‌كاره‌كانمان بۆ لە ناوبردنی ئەو بۆمب و تەقەمانەیانەی دیکە کە هێشتا پوچەڵنەکراونەتەوە".
ڕۆژی ٢٣ی ئە مانگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەشاری ھەولێر محەمەد ئەحمەد سەرۆکی گشتی دەزگای کاروباری مینی هەرێم ڕایگەیاند، تائێستا ڕوپێوی هه‌موو ناوچە بۆمبڕێژکراوەکانی ژێر دەستی داعشیان نەکردووە و بۆ پاکردنەوەشیان پێویستیان بە بودجەیەکی تایبەت ھەیە.
payamner-
