بوخاری عەبدوڵڵا: لایەنە سیاسییەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕه‌ی کە دەبێ رێک بکەون

 	 بوخاری عەبدوڵڵا: لایەنە سیاسییەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕه‌ی کە دەبێ رێک بکەون
مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی (د.بوخاری عەبدوڵڵا) دەڵێ، دوای پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لایەنەکان هەوڵێکی جیددی دەدەن بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکەن و گەیشتوون بەو باوەڕەی کە ئیدی پێویستە رێک بکەون.

(د.بوخاری عەبدوڵڵا) كه‌ هاوكات له‌ خوولی پێشوودا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی عێراق بووه‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی، رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە پێویستە رێککەوتنەكه‌ بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان بێ، بەتایبەت ئەوانەی لە پەرلەماندا بەشدارن.

(عه‌بدوڵڵا) ده‌ڵێ، ''هەوڵێکی جیددی دەبینم بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسیی نوێ، بەتایبەت لە نێوان پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێم. سەرۆکی هەرێمی کوردستان كه‌ دەسپێشخەری کردووە و پەیامی داوه‌ هەوڵەکانی جیددیتر کردووە. هەڵبەت لایەنە سیاسییەکانیش گەیشتوون بەو باوەڕه‌ی دوای ئازادکردنی مووسڵ و نەمانی داعش، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی تەحدییاتی دیکەی گەورە دەبێتەوە، بۆیە بەهێزبوونی هەرێم بە رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد دەکرێ، تا بتوانین رووبەڕووی هەموو ئەگەرێک ببینەوە.''
kdp-
Top