په‌یه‌ده ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا ده‌ستگیرده‌كات
له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند" كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د ناسراو به "باوكی لوقمان" له لایه‌ن هێزێكی پۆلیسی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی رۆژئاوای كوردستان به له گوندی كوریتانی ناوچه‌ی ( گركێ له‌گێ) سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه، ده‌سگیركراوه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دلۆڤان چه‌تۆ په‌یامنێری كوردستان24 له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنی باوكی لوقمان دیارنییه چییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا، جارێكی دیكه‌ش له رێككه‌وتی 27/6/2016 له كاتی به‌شداریكردنی له بیره‌وه‌ری كوشتارگه‌ی عامودا، له لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیركرابوو.
k24 -
