له‌ باره‌ى پشكى نه‌وته‌وه‌ يه‌كگرتوو هاته‌ ده‌نگ

يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ره‌تيده‌كاته‌وه‌ وه‌ك حزب پشكيان له‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌ هاتووه‌:"ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ پروپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانه‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كرێ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌شداری له‌ بابه‌تی نه‌وتدا، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ده‌ربڕینێكی سه‌رپێیی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستیپێكرد كه‌ وتبووی هه‌موو حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ پرسی نه‌وت دا به‌شدارن".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "پاشان هه‌ندێ كه‌س و ده‌زگای میدیایی ناحه‌زانه‌ ترش و خوێیان پێوه‌ كرد.. به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌یرتر لێدوانی به‌ڕێز (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ پێنج حزبه‌كه‌ پێكه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ به‌شداری له‌ پرسی نه‌وتدا و ده‌ڵێ هه‌موویان پاڵاوگه‌یان هه‌یه‌ و شه‌ڕیان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌ نه‌ك شتی تر".

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا

ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌ڵێت: "به‌ ته‌حه‌دداوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێین كه‌ یه‌كگرتوو هیچ به‌شداریه‌كی له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ر بوارێكی تری گه‌نده‌ڵیدا نیه‌، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه‌ با بیخه‌نه‌ڕوو، حه‌یفیشه‌ بۆ مه‌رامێكی نزمی حزبی یان تایبه‌تی ده‌ست ببرێ بۆ ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بنه‌ما".يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ره‌تيده‌كاته‌وه‌ وه‌ك حزب پشكيان له‌ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌ هاتووه‌:"ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ پروپاگه‌نده‌ی ناحه‌زانه‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كرێ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌شداری له‌ بابه‌تی نه‌وتدا، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ده‌ربڕینێكی سه‌رپێیی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستیپێكرد كه‌ وتبووی هه‌موو حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ پرسی نه‌وت دا به‌شدارن".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "پاشان هه‌ندێ كه‌س و ده‌زگای میدیایی ناحه‌زانه‌ ترش و خوێیان پێوه‌ كرد.. به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌یرتر لێدوانی به‌ڕێز (محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ پێنج حزبه‌كه‌ پێكه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ به‌شداری له‌ پرسی نه‌وتدا و ده‌ڵێ هه‌موویان پاڵاوگه‌یان هه‌یه‌ و شه‌ڕیان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌ نه‌ك شتی تر".

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا

ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌ڵێت: "به‌ ته‌حه‌دداوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێین كه‌ یه‌كگرتوو هیچ به‌شداریه‌كی له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هه‌ر بوارێكی تری گه‌نده‌ڵیدا نیه‌، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه‌ با بیخه‌نه‌ڕوو، حه‌یفیشه‌ بۆ مه‌رامێكی نزمی حزبی یان تایبه‌تی ده‌ست ببرێ بۆ ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بنه‌ما".
k24 -
Top