لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەند مەلەفێك ھەڵدەداتەوە

لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چەند مەلەفێك ھەڵدەداتەوە
كۆبوونەوەی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و حەوت مەلەفی سەرەكی تاوتوێ دەكرێن، گرنگترینیان نەوت، تەندروستی".

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری k24: "مەلەفی تەندروستی یەكێكە لەو مەلەفانەی كە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، چونكە لە چەند كابینەی حكوومەت وەزارەتی تەندروستی لە دەست یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە و زۆربەی مەلەفەكانی گەندەڵی لە كەرتی تەندروستی لە سنووری سلێمانین، قوباد تاڵەبانی خۆشی دانی بەوەداناوە كە ئەركی ئەوە لێكۆڵینەوە كە گەندەڵییەكانی وەزارەتی تەندروستی بكات".

"مەلەفێكی دیكەی لەو كۆبوونەوەیە باسی لێوەدەكرێت كەرتی وەبەرھێنانە، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانە دەخرێنەبەرباس كە گەندەڵیان تێداكراوە یان بەڵێندەرەكان جێیان ھێشتووە، ھەروەھا چەند مەلەفێكی دیكە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".








K24
Top