له‌سێ مانگدا 26 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون
پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له چواری تشرینی دووه‌می ساڵی رابردو ده‌ستپێكرد، تاوه‌كو ئێستا 26 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌له ناویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی تێدایه. له‌ناو ئه‌و 26 په‌رله‌مانتاره 12 یان ده‌ستگیركراون، جگه له‌وه‌ش 13 په‌رله‌مانتاریش به مه‌رجی ئازاد كراون.
له‌یڵا بیرلیك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شرنا‌خ دوای دوو مانگ له زیندان به بڕیاری دادگا له 4ی ئه‌م مانگه‌دا ئازاد كرا.
هه‌ده‌په خاوه‌نی 59 كورسییه له‌په‌رله‌مانی توركیا، كه 54 یان پارێزبه‌ندیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها دادگای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ده‌ركردووه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیان، كه بریتین له فه‌یسه‌ل ساریلدز په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شرنا‌خ و توغبا هه‌زه‌ر په‌رله‌مانتاری شاری وان.
په‌رله‌مانتارانی زیندانیكراوی هه‌ده‌په پێكهاتوون له (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په و ئیدریس بالوكان و چاغلار ده‌میره‌ل، به‌سیمه كونجا، فه‌رهاد ئه‌نجو، نیهاف ئاكدۆغان، سه‌لما ئیرماك، نورسال ئایدۆغان، گولسه‌ر یلدرم و عه‌بدوللا زێدان).
له دوای 4ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا 14 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركران و دوای دادگایكردنیان به مه‌رج ئازادكراون، ئه‌وانیش (سڕی سوریا ئونده‌ر و زیا پیر، ئیمام تاشچیه‌ر، عایشه ئاجار باشاران، عه‌لیجان ئونلو، په‌روین بولدان، ئه‌مین ئادیه‌مان، نیعمه‌توللا ئه‌ردۆغموش، ئه‌حمه‌د یلدرم، هودا كایا، مه‌رال دانیش به‌شتاش و ئالتان تان).
به‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری شاری قارس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی په‌رله‌مانتارنی هه‌ده‌په گه‌یشته 26 په‌رله‌مانتار.
ئایهان بیلگان وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سانبوغا له شاری ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 17 مانگی رابردوودا له توركیا، هه‌شت هه‌زار و 432 ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 360 كه‌سیان، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په‌و په‌رله‌مانتاران‌و هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه‌و شارۆچكه‌كانن.
به‌پێی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه له لایه‌ن دادگای ئه‌نقه‌ره‌وه له نیسانی 2009 ئاماده‌كراوه "كه‌جه‌كه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له توركیا و باكوری كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیار له په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن و پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و به زۆره‌ملێ هاوكاری دارایی له بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی توركیا بو په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن".
xandan -
