دڵشاد گه‌رمیانی باس له "یه‌كبوونی وه‌همی ئیسلامییه‌كان" ده‌كات
سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه (یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، بزوتنه‌وه) له‌ساڵی رابردووه‌وه سه‌رقاڵی سه‌رقاڵی كاركردنن به‌ره‌و دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیسلامی یاخود یه‌كگرتنیان له‌یه‌ك حزبدا، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئاستی باڵا دروستكردووه.
دڵشاد گه‌رمیانی له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م و سه‌ركردایه‌تی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی دین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان له‌به‌رچاو بگرن و چاویان له‌پێگه‌ی خۆیان نه‌بێ له‌دوای یه‌كبوون ئه‌وه دیاره به‌ڕاستی ئه‌و هه‌وڵه خواستێكی حه‌قیقی ستراتیژی دیندارانهیه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێ ئه‌وه دیاره گومانی ئه‌و كه‌سانه‌و قسه‌كانیان ڕاستن كه‌ده‌ڵێن ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و هه‌ڵا و ده‌نگۆیانه گه‌مه‌ی سیاسی و هاش و هوشی ئیعلامی و تاكتیكی ئینتخابی ئه‌وانه‌ن... كه‌به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسی و سیاسه‌ته هه‌ڵه و ناڕوونه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردویانه‌وه... زۆرێك له‌سه‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ده‌ستداوه.
"ئه‌وانه ئێستا به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و فۆرمات كردنی مێشكیان و له‌بیركردنی ڕابردوو، سیناریۆیه‌كیان هێناوه به‌ده‌م، نه‌ك به‌دڵ، بانگه‌شه‌ی یه‌كبوونێكی وه‌همی ده‌كه‌ن... به‌هیوای خۆپارستن له‌ڕق و توڕه‌ی و تۆڵه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو... به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر و پۆستی كارتۆنی گه‌وره‌تر".
ئه‌و قسانه‌ی دڵشاد گه‌رمیانی دوای رۆژێك دێت له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی سێ لایه‌نه‌كه به‌به‌شداری سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له‌سلێمانی.
گه‌رمیانی دوو پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌م سێ لایه‌نه‌كه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌راستی ئیراده‌ی یه‌كگرتن و یه‌ك بونیان هه‌یه و ئه‌م پرۆژه‌یه هیچ مه‌رامێكی سیاسی له‌پشته‌وه نییه، بابهجورئهتهوه پێش هه‌موو شتێ (لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری شه‌رعی بێ لایه‌ن پێك بهێنن) بۆ حه‌سمی خیلاف".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه له‌م قۆناغه‌دا ناتوانن یه‌كگرن و یه‌كگرتن به‌لایانه‌وه مومكین نییه، سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كه‌ن، له‌ئێستادا چیان پێده‌كرێت له‌ئه‌مری واقعدا و ده‌توانن له‌سه‌ر چی ڕێكبكه‌ون ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نن، به‌دروشمی گه‌وره و كۆبونه‌وه‌ی زۆر و ده‌رئه‌نجامی كه‌م و بچوك خه‌ڵكی نا‌ئومێد نه‌كه‌ن، هیچ نه‌بێت بڕیار بده‌ن یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌كێشه ناوخۆیه‌كانی هه‌رێم و هه‌رێم و به‌غدا.
"ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان پێ نه‌كرێت و له‌م هه‌موو "حهیصه و بهیصه" ته‌نها مه‌به‌ستتان یه‌ك لیستی بوبێت، پێویست ناكات سه‌ری خۆتان و خه‌ڵك به‌دانیشتنی بێ سودهووه بئێشێنن، ئه‌گه‌ر نه‌توانن یه‌ك هه‌ڵوێست بن ، یه‌ك لیستیتان چ سودێكی ده‌بێ جگه له‌سه‌ر ئێشه و لێك عاجز بوون، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شم ئه‌زموونی لیستی خزمه‌ته" دڵشاد گه‌رمیانی واینوسیوه.
هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ولێر هاوپه‌یمانێتیان به ناوی (فراكسیۆنی خزمه‌ت) پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه تائێستا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق فراوان نه‌كراوه.
سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه تائێستا نه‌گه‌یشتوون به به پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ شێوازی نزیكبونهوهكهیان، كه ئایا یه‌كبگرن یاخود هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن و به‌لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو لێكنزكیترن و جیاوازیان كه‌مه به به‌راوورد، به پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵ، كه جیاوازه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی دوولایه‌نه‌كه‌ی دیكه.
بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لایهنهئیسلامیهكان له‌به‌ره‌یه‌كدا كۆببنه‌وه‌و به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و سهركردایهكی هاوبه‌ش بهرهسیاسیهكه به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ یه‌كبگرن.
xandan -
