دەزگای خێرخوازیی بارزانی یارمەتیی گەیانده ئاوارەی کەمپەکانی نێرگزلی و دیبەگه و حەسەنشام

دەزگای خێرخوازیی بارزانی یارمەتیی گەیانده ئاوارەی کەمپەکانی نێرگزلی و دیبەگه و حەسەنشام
دەستراگەیشتنی ئاوارەکان بە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان ئەستەمە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێویستییەکانیان بەردەوام ھاوکاری جۆراوجۆریان پێشکەش دەکات.



ئەمڕۆ لەدرێژەی دابەشکردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر منداڵانی ئاوارە لەسنوری پارێزگای نەینەوا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی UNHCR جلوبەرگی گەرمیان بۆ ٩٢٢ ئاوارەی نەینەوا و دەورووبەری دابینکرد.



ئاوارەکان نیشتەجێی کەمپی نێرگزلی سنووری پارێزگای دھۆک کراون و کەمپەکە تایبەتە بە ئاورەکانی نەینەواو و دەورووبەری.



رووناککەرەوە بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکرا

لە کەمپەکاندا ھەموو جۆرە پێداویستییەک بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکرێن، ھاوکارییەکان بەشێک لە پێداویستی ئاوارەکان پڕ دەکاتەوە.



هەر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی رووناککەرەوەیان بۆ ١٢٩٢ ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە دابینکرد.



لە کەمپەکاندا پێداویستییەکان زۆرکەمە و بەھۆی خراپی کارەبای ناو کەمپەکانەوە ئاوارەکان پێویستیان بە ئامێرە جۆراو جۆرەکانە و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکات.



تەندوری غازی بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام دابینکرا

لە ھەڵمەتێکی کەم وێنەدا رێکخراوی ید الحانیە تەندوری غازی بۆ ئاوارەکان دابینکرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام دابەشکرا.



ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تەندوری گازییان بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام دابینکرد، کە تەندورەکان لەلایەن رێکخراوی ید الحانیە ئامادە کرابوون.



رۆژانە ھاوکارییە جۆراوجۆرەکان لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام دابین دەکرێت.
payamner -
Top