یه‌كه‌م حاله‌تی رێگریكردنی گه‌شت بۆ ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا
رێگرتن له‌گه‌شتی هاوڵاتیان بۆ ئه‌مریكا پاش بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دێت كه پێدانی ڤیزای به‌حه‌وت وڵاتی زۆرینه‌ی موسڵمان راگرتبوو، كه یه‌كێك له وڵاته‌كان عیراقه.
ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "دوێنێ شه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی رێگریكردن له‌گه‌شتی هاوڵاتیه‌ك كه ویستویه‌تی له‌رێگه‌ی هێلێ فڵای دوبه‌یه‌وه بۆ وڵاتی ئه‌مریكا سه‌فه‌ربكات تۆماركرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رێنماییه‌كانی بڕیاری راگرتنی ڤیزا گه‌یشتووه‌ته هێڵه‌كان و ئه‌وه‌ی كاری ئه‌وانه تكتی گه‌شت به‌هاوڵاتیان بده‌ن یاخود رێگریان لێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیجرائاتی خۆیان نه‌كه‌ن ئه‌وا توشی سزا ده‌بن و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش به‌هه‌مان فڕۆكه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
دوێنێ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه‌ی موسڵمان داویه‌تی پێدانی ڤیزا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی "ئه‌و بڕیاره‌ی كه دراوه پێویسته جێبه‌جێبكرێت، بۆیه هه‌ر وڵاتێك له‌و لیسته‌دا بێت ده‌بێت ئیجرائات وه‌ربگرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ رێنماییه‌ك نه‌هاتووه‌ته لای ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ئاماژه به‌وه‌كرد، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی رێگریكردن له‌گه‌شتی هاوڵاتیان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆمارنه‌كراوه.
دۆناڵد تره‌مپ رۆژی هه‌ینی بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ راگرتنی كاتی پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران له شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌پاساوی پاراستنی ئه‌مریكییه‌كان له هێرشی تیرۆریستی.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، رێگه به هیچ هاوڵاتییه‌ك له عیراق، سوریا، سودان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران نادرێت بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ.
ئه‌وبڕیاره‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و له‌چه‌ندین شوێن له‌ئه‌مریكا دژی ئه‌و بڕیاره خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
payamner -
