پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی کەلار دەکرێتەوە
ئەم چالاکییە هونەرییە بەڕێوبەرایەتیی هونەری شێوەکاری سلێمانی و دەزگای حەوت رەنگە بەڕێوەدەچێت.
پێشانگا هاوبەشەکە بە دروشمی "نەوەیەکی نوێ، بەرهەمێکی سەوزتر" بۆ شێوەکارانی بە ئەزموون و تازە دەرکەوتوو دەکرێتەوە.
ئەم چالاکییە هونەرییە بە بەشداری ٢٧ شێوەکار، لە کاتژمێر ١٠ بەیانی ١ شوبات لە گەلەری ئازاد شەوقی لە سلێمانی دەکرێتەوە.
payamner-
