ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: دهبێت ئاگاداری مهترسییهكانی حهشد و داعش بین
"محەممەد چاوجوان" ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند، پارتی و یەکێتی ئەرکیان لەپێش حزبەکانی دیکەی کوردستانەوەیە، بەڵام حزبەکانی دیکەش بۆ حکوومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرکیان لەسەرشانە، ئەمڕۆیش بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە بەرژەوەندیی حزبی و تاکەکەسی زۆر گرینگترە بەتایبەت پارتی و یەکێتی کە دەستەڵات و توانایی و بەرپرسیارەتییان زیاترە و بنکەی جەماوەرییان زیاترە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەم دوو حزبە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی زۆر زۆر باشە، بەڵام دەبێت سەرجەم حزبەکان بەپێی قەبارەیان ڕۆڵیان هەبێت".
محەمەد چاوجوان لهوەڵامی هەندێک لە بەرپرسانی حزبەکەی کە گوتوویانە "بارزانی" لە پەیامەکەیدا پەشیمان بووەتەوە و دەڵێت، ""بارزانی" پەیامێکی هەبووە و حزبەکان کۆبوونەوەیان کردووە، "بارزانی، پەشیمان نەبووەتەوە ئەو شتێکی نەگوتووە, بڵێت فڵانە شت دەکەم دواتر بڵیت پاشگهز بوومەتەوە، ئەو دەڵێت دووبارە دابنیشنەوە، ئیتر لەوە زیاتر چی؟".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت حزبەکانی بەرپرسیارەتیی گەورەیان لەسەر شانە، دانیشتن، خۆی گفتوگۆ لەهەموو رێگاگانی دیکە گونجاوترە بەتایبەت بۆ ئێستای کوردستان کە لەلایەک حەشدی شەعبی لەلایەک داعشە و هێشتایش مەترسین و پەیام دەدەنە هەرێمی کوردستان ناوەناوە، بۆیە دەبێت لەو پەیامانە ئاگادار بین."
payamner -
