رێناس جانۆ داواى تاوتوێكردنى بڕیاره‌كه‌ى ترامپ ده‌كات
رێناس جانۆ، ئه‌ندامی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه گوتی: بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى دیكه داوایه‌كمان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش بێنه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و بڕیاره‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا روون بكه‌نه‌وه و ئه‌و پرسه تاوتوێ بكرێت.
تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكى له باره‌ى بڕیارى كۆشكى سپى ئه‌مریكا بۆ رێگرتن له سه‌فه‌رى هاووڵاتیانى عێراق بۆ ئه‌مریكا ده‌رنه‌بڕیوه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕیاره‌كه هاووڵاتیانى حه‌وت وڵات بۆیان نییه پێ بنێن به خاكى ئه‌مریكادا، ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ش پێكهاتوون، له عێراق، لیبیا، سۆماڵ، سودان، سووریا و یه‌مه‌ن
payamner -
