مه‌سرور بارزانی: نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ویستێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه "مه‌سرور بارزانی" راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له "فرانك بێیكهر" باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی زیاتری یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كه له نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز پێكهاتووه.
دیداره‌كه به‌ئاماده‌بوونی "جۆن شارپ" هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ دوای نه‌مانی داعش تاوتوكرا.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی رۆشنایی خسته سه‌ر گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كانی ناوخۆ و جه‌ختی له پێویستی یه‌كریزی هێزه‌كانی كوردستان كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به هێزی زیاتره‌وه روبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان بێته‌وه له پێناو به‌دیهاتنی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كوردستان.
باسی له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرده‌وه، كه ویستێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانه و رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی یه‌كسانی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق باسی له سیاسه‌ت و ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكاری وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ZNA
