هاوکاری گەیەندرایە 33 هەزار ئاوارە لە سنووری پارێزگای کەرکووک
ئهمڕۆ 28/1/2017، لە سێ هەڵمەتی جیاوازدا، 170 تەن وشکهخۆراك گەیەندرایە 6000 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی (یەحیاوا، لەیلان و نەزراوە)ی سنووری پارێزگای کەرکووک.
جێگای ئاماژەیە ئاوارەکانی کەمپەکان باسی رەوشی خۆیان دەکرد و ئاماژەیان بەوەدا کە یەکەم چالاکییە بەو شێوە بەربڵاوە بەرێوە بچێت، هەروەها هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتیان بەرز نرخاند، ئەم هاوکاریانە بەشێکی بەرچاو لە پێداویستیی خۆراکی ئاوارەکان پڕ دەکاتەوە.
(ئیسماعیل عەبدولعەزیز) ئەندامی دەستەی کارگێریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە هەڵمەتی هاوکارییەکانیان بۆ کەمپەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک گوتی: ''ئێمە و دەوڵەتی کوێت 6000 کارتۆن وشکه خۆراک کە دەکاتە 170 تەن و پێداویستیی 33 هەزار ئاوارە دابین دەکات، بۆ کەمپەکانی (یەحیاوا، لەیلان و نەزراوە) دابەش کردووە.''
کەمپەکانی (یەحیاوا، لەیلان و نەزراوە) تایبەتن بە ئاوارە عێراقییەکان و تورکمان و شیعە و سوننەی عهرهبی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە کۆ کردووهتەوە.
KDP
