شیر بۆ منداڵانی ئاواره دابینکرا
دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وVBG- Global شیری بۆ 80 منداڵی له که‌مپی به‌حركه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی خوارووی عێراق دابینکرد.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی خێرخوازیدا له که‌مپی هه‌رشه‌م كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی خوارووی عێراق، قوتووی شیر بۆ 36 منداڵی دیکه دابینکرا.
شیری وشک تاکه پێداویستی خواردنی منداڵانی ساوایه و له‌ناو که‌مپه‌کاندا له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌هه‌ماهه‌نگی رێکخراوه جیهانیی و ناوچه‌ییه‌کان بۆ ئاواره‌کان دابین ده‌کرێت.
payamner-
