شیر بۆ منداڵانی ئاواره‌ دابینکرا

شیر بۆ منداڵانی ئاواره‌ دابینکرا
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی رێکخراوی VBG Global له‌ دووهه‌ڵمه‌تی جیاوازدا شیری بۆ 116 منداڵ دابینکرد.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وVBG- Global شیری بۆ 80 منداڵی له‌ که‌مپی به‌حركه‌ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌كانی خوارووی عێراق دابینکرد.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی خێرخوازیدا له‌ که‌مپی هه‌رشه‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌كانی خوارووی عێراق، قوتووی شیر بۆ 36 منداڵی دیکه‌ دابینکرا.

شیری وشک تاکه‌ پێداویستی خواردنی منداڵانی ساوایه‌ و له‌ناو که‌مپه‌کاندا له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌هه‌ماهه‌نگی رێکخراوه‌ جیهانیی و ناوچه‌ییه‌کان بۆ ئاواره‌کان دابین ده‌کرێت.
payamner-
Top