کوردانی ئێزیدی: ئەوانەی بەناوی ئێمه چوونەتە ئیران بۆ زیان گەیاندن بەشنگال چوونە
نوێنەری کوردانی ئێزیدی لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ سەیدۆ چەتۆ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:"ئەوکەسانەی سەردانی ئێرانیان کردووە نوێنەرایەتی کوردانی ئێزیدی ناکەن و وەکو کەس سەردانیان کردووە بۆ بەرژوەندی تایبەتی خۆیان نەک وەکو نوێنەرانی خەڵکی شنگال .
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: مەبەستی ئەوان لەو سەردانانە بۆ ئەوەیە بوونی خۆیان بسەلمێنن وپارتیی سیاسی دروست بکەن ولەھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دەنگ بۆ خۆیان کۆبکەنەوە وبۆ بەرژوەندی خەڵکی شنگال ناچنە وڵاتان.
نوێنەری کوردانی ئێزیدی لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕوونیشی کردەوە: نوێنەری شەرعی ویاسایی خەڵکی شنگال لەپەرلەمان وئەنجومەنی پارێزگای موسڵ وقایمقام وئەنجومەنی قەزای شنگال وفەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگالە نەک ئەوکەسانە .
چەتۆ زیاتر ئاماژهی بهوهش دا: سەردانی ئەوجۆرە کەسانە بۆ وڵاتێکی وەکو ئیران تەنھا بۆ زیانگەیاندنە بەخەڵکی شنگال وھیچ سودێکی نابێت، لەبەر ئەوەی بڕیار بەدەست نینە ونوێنەری خەڵکی شنگالیش نین وتەنھا بۆ بەرژوەندی خۆیان چوونەتە ئەو وڵاتە.
ئهوهشی خشتهروو: خەڵکی شنگال دەزانێت کێ نوێنەری ئەوانە وھەرگیز ئەوانە بەنوێنەری خۆیان نازانن.
payamner-
