ئاكرەیی: فەرمانبەر بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دادەمەزرێنین.. ئۆفیسی پارێزگاكان كارا دەكەین

ئاكرەیی: فەرمانبەر بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دادەمەزرێنین.. ئۆفیسی پارێزگاكان كارا دەكەین
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە كار بۆ ئەوە دەكرێت فەرمانبەرانی پێویست بۆ كۆمسیۆن دابمەزرێن و، لە ئێستاشدا كار لەسەر دامەزراندنی ئەو 500 فەرمانبەرە دەكرێت كە پێشتر لە رێگەی فۆڕمێكەوە داوای دامەزراندنیان پێشكەش كردووە.


دكتۆر (جووتیار ئاكرەیی)، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو فۆڕمانەی پێشتر بۆ پڕكردنی میلاكی كۆمسیۆن ئامادە كراون، لە ئێستادا كاریان تێدا دەكرێت و پڕۆسەكەیش لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە بە شێوەیەكی پڕۆفیشناڵ كارەكانی بەڕێوە دەچێت، پەنا بە خوا بەم زووانە پڕۆسەكە بە ئەنجام دەگات بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپڕسی لە هەرێمی كوردستان، بێگومان بە گوێرەی پێویستیی كۆمسیۆن كارمەندی بۆ دادەمەزرێت".


(ئاكرەیی) ئەوەیشی خستە ڕوو: "لەگەڵ ئەوەی پێشتر رامانگەیاندبوو كۆمسیۆن خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئامادە دەكات، لەگەڵ ئەوەیشدا بە گوێرەی یاسای كۆمسیۆن كار بۆ ئەوە دەكەین لە ئۆفیسی پارێزگاكان كار بكەین تا ئەوانیش دەستبەكار بن، هێشتا ئێمە لەنێو پڕۆسەی خۆئامادەكردنداین و ماوەی دە مانگ بۆ كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان ماوە، لەو ماوەیەیشدا ئۆفیسی پارێزگاكان كارا دەكەین".
kdp-
Top