نێچیرڤان بارزانی: کورد چاوەڕێی زۆری لە ئەمەریکا هەیە
(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردسـتان لە چاوپـێکەوتنێـکیدا لەگەڵ بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت، کورد ئەمڕۆ لە بەرەی پـێشەوەی جەنگی دژی تێرۆرە، ئەمەش پـێوەرێـکی زۆر زۆر گرینگە بۆ ئەمەریکا و ئیدارەی (ترامپ) کە کورد لە پـێشەوەی ئەو شەڕەدایە.
هه‌روه‌ها دەڵێت، ''به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان هه‌ن، ئەمڕۆ لە کوردسـتانی ئێمەدا هەموو پـێکهاتەکان پـێکەوە بە خۆشی و ئازادی و بەبێ کێشە دەژین، مەسیحیـیەکان، موسڵمان، ئێزدی، عەرەب، تورکمان، ئەمانەش هەموویان پـێوەری زۆر زۆر گرینگن. دەشڵێت ئەگەر ئەمڕۆ سەیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەیت دەبینیت کوردسـتان تەنها شوێنێـکە بووەتە هیوا و ئومێدی ئەو خەڵکانەی ناتوانن لە شوێنەکانی دیکە بژین و ڕوو لە کوردسـتان دەکەن.''
دواتر دەڵێت ''کورد بە هیواوە دەڕوانێتە ئیدارەی نوێی (ترامپ) و هیوادارە ئەو پەیوەندیـیەی پـێشتر لەگەڵ ئیدارەی (ئۆباما) هەیبووە، لە ئیدارەی (ترامپ)دا زیاتر و زیاتر بەرەو پـێشەوە بڕوات.''
سه‌باره‌ت به دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕی داعش و پێشبینییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ قۆناغی دوای داعش، (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگه‌یاند، ''پاش زیاتر له دووساڵ شه‌ڕی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له 1600پێشمه‌رگه تێیدا شه‌هید بوون و زیاتر له 9هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه داعش له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانییه‌وه داگیری كردبوون، وه‌رمانگرتنه‌وه و ڕزگارمان كردن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا نه‌بایه كارێكی ئاسان نه‌ده‌بوو. له ئێستادا هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌ن و به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ‌یان ئازاد كردووه. پرۆسه‌كه كه به چاودێریی ئه‌مه‌ریكایه، هێواش به‌ڕێوه ده‌چێ، بابه‌ته‌كه‌ش پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه نامانه‌وێ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ببنه قوربانی. خۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌ئارادایه كێشه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه به‌ڵكه بابه‌ت و كشه‌ی سیاسییه؛ ئینجا باوه‌ڕم وایه داعش به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كۆتایی نایه‌ت، ڕه‌نگه شاره‌كانی وه‌ك مووسڵ و ڕه‌ققه له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام له ڕووی ڕێكخستنه‌كانی و فیكرییه‌وه داعش ده‌مێنێته‌وه.''
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دوا و گوتی ''داعش به‌رهه‌می سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی پێڕۆكراوه له عێراقدا و دروست كراوه. جا به باوه‌ڕی من تا ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه راست نه‌كرێته‌وه كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، داعش له‌م وڵاته‌دا كۆتایی نایه‌ت''، جه‌ختیشی كرده‌وه ''هێشتا هیچ هه‌نگاوێكمان له به‌غدا نه‌بینیوه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه سیاسییانه‌ی ڕوویانداوه. جا بۆی ئێمه مه‌ترسیمان هه‌یه له مانه‌وه‌ی فیكری داعش؛ هه‌ڵبه‌ت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مه‌ترسییه‌مان له‌سه‌ر نییه وه‌ك شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق، چونكه له كوردستان پاڵپشتیی فیكری داعش به‌و شێوه‌یه نییه. خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه نییه پشتگیری له بیری تووندڕۆیی بكات؛ كه ده‌ڵێم مه‌ترسین، به‌و واتایه‌یه كه درواسێی ئێمه‌شن و مه‌ترسییه‌كه هێشتا ماوه.
جا له‌به‌ر ئه‌وه عێراقێكی ناسه‌قامگیر كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانشه‌وه ده‌بێ.''
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگه‌یاند ''له ده‌ستپێكی 2014ه‌وه له‌گه‌ڵ سێ شۆكی گه‌وره به‌ره‌وڕوو بووینه‌وه. یه‌كه‌میان، مانگی دوو بڕه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕدرا، بێئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت بیانوویان ئه‌وه بوو كه ئێمه نه‌وتمان ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، حه‌قیقه‌تیش وایه كه ئێمه له مانگی پێنجه‌وه نه‌وتمان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه؛ ئه‌مه شۆكی یه‌كه‌م بوو. دووه‌مینیان هاتنی زیاتر له ملیۆنێك و 800هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌درێژایی هه‌زار و سه‌د كیلۆمه‌تر شه‌ڕكردن و به‌رگریكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كه پاره و ئیمكانیاتی پێویستی بوو. سێیه‌میش، دابه‌زینی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌ك كه قه‌ت چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، نرخی نه‌وت بوو به 20دۆلار. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه هه‌مووی هۆكار بوون له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان دووسێ ساڵی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاند.''
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها گوتی ''به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئێمه و بانكی ده‌ولی هه‌مانه، ته‌كلیفی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ملیارێك و چوارسه‌د ملیۆن دۆلاره. كه به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان هاوكاریێكی پێویستی نه له‌به‌غدا و نه له شوێنی دیكه‌وه وه‌رنه‌گرتووه. جا له وا دۆخێك‌دا و به ده‌رككردنی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی‌یان، راسته پێشوه‌جوونمان نه‌بووه، به‌ڵام توانیومانه خۆمان رابگرین و پێشبینیی ده‌كه‌ین له‌مساڵدا دۆخه‌كه ورده‌ورده به‌ره‌و باشتر بچێت.''
پێوه‌ست به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش (نێچیرڤان بارزانی) گوتی ''به راشكاوی بڵێم، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه و داواكاریی هه‌رێمی كوردستان چاره‌كردنی كێشه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدادا و، پێمان وایه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندایه كێشه‌ی نه‌وت و كێشه‌ی سیاسییش له‌گه‌ڵ به‌غدادا چاره بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا ئێمه و به‌غدا كاری باشمان پێكه‌وه كردووه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له شه‌ڕی داعشدا نموونه‌یه‌كی باشه هه‌مانه؛ بیهێننه به‌رچاوتان كه پاش 25ساڵ ڕێگه‌مان دا سوپای عێراق بێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان كه ئاسان نه‌بوو؛ بڕیارێكی سه‌خت بوو، به‌ڵام چونكه دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌بوو ده‌بوو پێكه‌وه به‌ره‌وڕوویی ببینه‌وه، زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووین. هه‌ر له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی مووسڵیشه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سه‌داسه‌د، به‌ڵام لانی كه‌می پێشوه‌چوونه‌كان سه‌داپه‌نجای له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه بوو كه ئێمه ده‌ماندا به سوپای عێراق.''
هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا رایگه‌یاند، ''ده‌بێ زه‌وینه‌یه‌ك بڕه‌خسێت تا هه‌ردوو لامان براوه‌ی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێك بین بۆ چاره‌كردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوانمان. نه‌ك لایه‌نێك وا بیر بكاته‌وه كه حكوومه‌تی ناوه‌نده و ئه‌وی دیكه برا بچووكه، ئێمه وا مامه‌ڵه ناكه‌ین و ده‌بێ ڕێكه‌وتنێك بكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو لای تێدا بێت. ئێمه كه ئێستا له قه‌یرانێكی زۆر سه‌ختی داراییداین، به‌غدا هیچ هه‌نگاوێكی به ئاراسته‌ی هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه. گوتوومه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا دۆلارێك زیاتر له نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بدا به هه‌رێمی كوردستان ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدادا ڕێك ده‌كه‌وین.''
(نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، ''12 ساڵه له عێراقدا ده‌ستوورێكمان هه‌یه، ده‌پرسین هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره چی بووه؟، هه‌ڵبه‌ت هیچیان نه‌كردووه. هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی زۆر ناخۆشی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه. به‌غدا هێشتا خۆی به ناوه‌ند ده‌زانێ و له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه كه سیستمی عێراق گۆڕاوه!، سیستمی نوێ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور فیدراڵه، كه‌چی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا تا بڵێی ناوه‌ندییه. ئه‌و یاسایانه‌ی پێوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، چ له ڕووی ئیداره‌دانی نه‌وت و دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت، به‌غدا هیچیان جێبه‌جێ ناكات و وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات!، جا ئه‌مه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان قه‌بوول ناكرێ.''
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و گوتی ''ساڵی 2003 ئێمه به ویستی خۆمان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و به زۆر نه‌بووه. به ئێمه‌یان گوت عێراقێكی نوێ و فیدراڵه، جا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پره‌نسیپانه بریارمان دا بگه‌رێینه‌وه بۆ به‌غدا. كه گه‌ڕاینه‌وه‌ش، هه‌ردوو سه‌رۆك (سه‌رۆك بارزانی) و (سه‌رۆك مام جه‌لال) بۆ غێراق كردیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ ده‌كرا؛ ئه‌وه‌ی بۆ پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له توانیاندا بوو كردیان. ئه‌وه عێراق كه هیچ هه‌نگاوێكیان به ئاراسته‌ی چاره‌كردنی ێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌ناوه، خۆ ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه له به‌غدا به كه‌مینه و زۆرینه بێ ئه‌وا ئێمه هه‌ر كه‌مینه‌ین. جا دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بووه نه‌ك كه‌مینه و زۆرینه.''
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌غدا هیچ هاوكریێكی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه له‌و باره گرانه‌ی به هۆی ئاراوه‌كانه‌وه له‌سه شانیه‌تی و گوتی ''به‌غدا ولاتانی كۆمه‌كبه‌خش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی نێوخۆدا ده‌كات كه ڕوویان له هه‌ره‌می كوردستان كردووه.''
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی هاوكارییشی بۆ پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، ''ڕاسته كه حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵیان له شه‌ڕی داعشدا بینیوه، به‌ڵام یاسای تایبه‌تیان بۆ ده‌ركرد و وه‌ك هێزی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ و هه‌موو كارئاسانیێكی بۆ ده‌كه‌ن چونكه هیی خۆیانه، كه‌چی ئاماده نین قه‌بووڵی بكه‌ن پێشمه‌رگه له سیستمی به‌رگریی عێراقدا جێی هه‌یه. جا هه‌ر لێره‌وه‌یه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین ئێمه چۆن خۆمان به هاووڵاتی ئه‌م وڵاته بزانین؟، ئه‌و پاڵه‌نه‌رانه چین ده‌بێ كار بۆ پێشخستنی ئه‌م ولاته بكه‌ین؟، كورد و پێشمه‌رگه ئه‌م پرسیاره له خۆیان ده‌كه‌ن.''
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه پێشتر ده‌گوترا هه‌رمی كوردستان شه‌ڕێك ده‌كات هیی خۆی نییه؟، (نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند، ''ئێمه شه‌ڕ ناكه‌ین و به‌رگری ده‌كه‌ین. ئێمه شه‌ڕی هیچ كه‌سێكمان نه‌كردووه، ئه‌وه داعشه شه‌ڕی ئێمه‌ی كردووه، ئه‌وان یه‌خه‌ی ئێمه‌یان گرتووه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین به‌رگرییه له هاووڵاتیانی كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌یشی كه ڕزگارمان كردوون كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.''
ئاماژه به‌وه‌ی كه پێشبینیی كرد باری ئابووریی هه‌رێمی وكردستان بۆ له‌مه‌ودوا باشتر ده‌بێ، راشیگه‌یاند، ''ئێمه ناتوانین بڵێین كاری گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، به‌ڵام هه‌رچی له توانا و له‌ده‌ستمان بێ بۆ چاره‌كردنی باری ئابووری و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌یكه‌ین. پێشبینییش ده‌كه‌م باری داراییمان باشتر بێ.''
kdp-
