پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە
(بوژە شێخ ئاخر)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە سوودی هاووڵاتیاندایە، دوای واژۆكردنی ئەو پڕۆژەیەیش لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیكەوە، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە".
سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی: "هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن كە 30 ئەندام دەبن و خەڵكی سنووری هەولێرن، لەگەڵ یەكدی هاوكارن و هەموو ئامانجیشمان خزمەتكردنە بە بێ جیاوازی، هەموومان حەز دەكەین كار بكەین بێ ئەوەی گوێ بەوە بدەین، كە ئەوە لەو لایەنەیە و ئەوەی دیكە لە لایەنەكەی دیكەیە، پێكەوە هاوكاری یەكدین و پەیوەندیمان لەگەڵ یەكتردا زۆر باشە".
kdp-
