سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق كرد
ئهمڕۆ شەممە 28ـی 1ـی 2017، لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فرانك بەیكر) باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا دواپێشڤەچوونەكانی شەڕی دژی داعش لە مووسڵ و مەترسی و تەحەدییەكانی بەردەم دواڕۆژی پارێزگای نەینەوا و، قۆناغی دوای داعش خرایە بەر باسهوه.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بهریتانیا لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق ستراتیژی و سیاسەتی وڵاتەكەی لەبارەی بارودۆخی نێودەوڵەتی و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بۆ (سەرۆك بارزانی) خستەڕوو.
kdp-
