مه‌سروور بارزانی: گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی، به واتای سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی یه‌كسانییه له ناوچه‌كه‌دا
له‌دیدارێكدا كه ئه‌مڕۆ 28/1/2017 ساز درا و به ئاماده‌بوونی (جۆن شارپ) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ دوای نه‌مانی داعش تاوتوو كرا.
له‌و دیداره‌دا (مه‌سروور بارزانی) رۆشنایی خسته سه‌ر گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ چاره‌كردنی جیاوازییه‌كانی ناوخۆ و، جه‌ختی له پێویستیی یه‌كریزیی هێزه‌كانی كوردستان كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به هێزی زیاتره‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان بێته‌وه له پێناو به‌دیهاتنی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی كوردستان. هه‌روه‌ها باسی له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كرده‌وه، كه ویستێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانه و رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی یه‌كسانی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق باسی له سیاسه‌ت و ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
kdp-
