دژوار فایەق: پێشمەرگەی رۆژ لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکرێن؛ ١٢٠ دەوڵەت ددانیان بە ئەنەکەسە ناوە

 	 دژوار فایەق: پێشمەرگەی رۆژ لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکرێن؛ ١٢٠ دەوڵەت ددانیان بە ئەنەکەسە ناوە
(دژوار تۆفیق)، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی خوێندەوان و جوانانی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیارە کە پێشمەرگەی ڕۆژ دەچێتە ناوچەی ئارام و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیش داوادەکەن ئەوان سنوورەکانیان بپارێزن، چونکە هێزی شەرعی ئەو پارچەی کوردستانن.

(دژوار تۆفیق)، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی خوێندەوان و جوانانی دیموکراتی کوردستان لە رۆژاوای کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەک ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، پێوەندییمان لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیە، ١٢٠ دەوڵەت ددانیان بە ئەنەکەسە ناوە، ئێمەش لەناو هاوپەیمانی سووریاداین لەهەمان کاتێکدا شەرعیەتی خەڵکمان هەیە.

دەشڵێ،: "دوای سێ مانگی دیکە بڕیاردراوە پرۆژەی هێلی ئارام بچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە ئەمەریکا نەخشەکەی داناوە، بڕیارە پێشمەرگەی ڕۆژ لەوێ جێگیربکرێن بۆ شەڕی داعش و داهاتووی ناوچەکە، ئەوەشی دەمێنێتەوە دەبێت هێزەکانی (یەپەگە) لەچوارچێوەی رێککەوتنی هەولێر و دهۆک مامەڵە بکەن".

گوتیشی: "خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان چاویان لە دواڕۆژی پێشمەرگەی رۆژە بۆ ئەوەی بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان بکەن".
kdp-
Top