وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند

 	 وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تا پێنجشەممەی دابێ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێ.

ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ٢٩/١/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١١ى ٢٠١٦ى ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت:
١-وەزارەتى تەندروستى.
٢- وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێ كردن.
٣-وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن.

ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٣٠/١/٢٠١٧، مووچەی مانگى ١١ى ٢٠١٦ى ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت:
١- وەزارەتى كارەبا.
٢-وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار.
٣- وەزارەتى كشتوكال و سەرچاوەكانى ئاو.
٤- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى.
٥- وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣١/١/٢٠١٧، مووچەی مانگى ١١ى ٢٠١٦ى ئەم وەزارەت و سەرۆكایەتیانە دابەش دەكرێت:
١- وەزارەتى داد.
٢- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
٣- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
٤- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى.
٥-ئەنجومەنى دادوەرى.
٦- سەرۆكایەتى هەرێم.
٧- سەرۆكایەتى پەرلەمان.
٨- سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیران.

ڕۆژى چوارشەم بەروارى ١/٢/٢٠١٧، مووچەى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ڕۆژى پێنج شەم بەروارى ٢/٢/٢٠١٧، مووچەى (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
kdp-
Top