فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون دره‌نگانی دوێنێ شه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیا، بیانووى بوونى بنكه و باره‌گاكانی پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌نزیك گونده‌كانى پرده‌شاڵ و بۆكریسكان و ئێنزێ، له‌بنارى قه‌ندیل بۆردوومان كردووه‌و بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌به‌رده‌وامی ده‌نگى بۆردومان و فڕۆكه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بیستراوه.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌پێی گوته‌ى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ش، به‌وهۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لادرووست بووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاستی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانانه ڕوون نیه.
باس‌نیوز
