یه‌كێتى زانایانى هه‌رێمى كوردستان داواى ڕاگرتنى فیلمى (محمد رسول الله) ده‌كات
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه، هاتووه :" فیلمى (محمد رسول الله) كه له وڵاتى ئێران ده‌رهێنراوه، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاى زانایانى ئایینى هه‌رێمى كوردستان، له یه‌كێك له سینه‌ماكانى شارى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت".
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدراوه، یه‌كێتى زانایان به نووسراوێكى فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى كردووه نمایشكردنى ئه‌و فیلمه ڕابگرێت، چونكه لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تدا ده‌رباره‌ى فیلمه‌كه نادروستى فیلمه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
هاوكات لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان نووسراوێكى له‌باره‌ى نواندنى ڕۆڵى پێغه‌مبه‌ران (د.خ) له كاره هونه‌رییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه ده‌رهێنان و په‌خشكردنى ئه‌و جۆره كاره هونه‌رییانه، به‌كارێكى بێ شه‌رعی و ناڕه‌وا داده‌نێت و پێویسته كاره هونه‌رییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربن له نمایشكردنى ڕۆڵى پێغه‌مبه‌ران.
جه‌خت له‌وه‌ش، ده‌كاته‌وه، كه :" بینینى ڕۆڵى پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌كته‌رێكه‌وه بێت له دڵى موسڵماناندا له هه‌یبه‌ت و ڕێزى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه وه‌كو پێشتر و له چه‌ندین دراماى دیكه‌دا بینراوه ئه‌و ئه‌كته‌رانه ڕۆڵى زۆر خراپ و ناشیرین و ناشه‌رعى دیكه‌ش ده‌بینن".
bas news-
