شارباژێر..مینێكى سه‌رده‌مى جه‌نگى عێراق_ ئێران هاووڵاتییه‌كى كوشت
سائیب سه‌لام، گوته‌بێژى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 50 ساڵ به‌ناوى (ر، ر)، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، له‌گوندی (كه‌وانه دۆڵ) ى سه‌ر به شاره‌دێى زهلانى سه‌ر به شارباژێر كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدارانى سنووره‌كه چووه‌ته ده‌شت و ده‌ر، مینێك پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌هۆى ئه‌و مینه‌وه، هاووڵاتییه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
گوتیشى، دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى هاووڵاتییه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه و پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌نداریش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه.
bas news-
