داعش لەسنوری خانەقین موختاری گوندێکی سەربریووە وفتوایەکی نوێشی دەرکردووە
عامر رەفعەت بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" شەوی رابردوو لەگوندی بشرا سەر بەقەرەتەپە چەکدارانی داعش موختاری گوندەکە بەناوی "ئەحمەد محەمەد مستەفا"یان سەربریووە وئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی کەلارە .
عامر رەفعەت گوتیشی: داعش لەموسڵ فتوایەکی داوە کە پێویستە خەڵکی ھەرناوچەیەک بەپێی سنوری جوگرافیای خۆی گەرێتەوە بۆ سنوری خۆی وکردەوە ئەنجامبدات کە ئەمە مەترسیدارە وپێویستە ھێزە ئەمنییەکان زیاتر چاوکراوە بن وگومانیان لەھەر کەسێک ھەیە دەستگیری بکەن ولێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن.
ئاماژهی بهوهش دا: روداوەکانی ئەم دوایەی سنورەکەش بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی داعش ئەو فتوایەی داوە وخەڵکەکەش گەراونەتەوە سنورەکە، چونکە دەبینین ئەمە چەند حاڵەتێک لەرۆژانی ربرادوو رویداوە.
payamner-
