وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆتایی بە خولیێك سهبارهت بهتهندهر ھێنا
خولەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، فەرمانبەران لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بەشداریان تێدا کرد و بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.
سەرەتا بریکاری وەزارتی دارایی و ئابووری وتهیهكی پێشکەش كرد، باسی لە گرنگی بەڕێوەچوونی خولی "ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوەو شیکردنەوەی" بۆ بەشداربووان کرد، کە یەکێکە لە بڕگە گرنگەکانی ناو ڕێنمایی گرێبەستە گشتیەکانی حکومەت، ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦.
گوتیشی، کردنەوەی خول گرنگیەکەی ئەوەیە سهبارهت بهھەموو بوارێک چ بواری "شیکردنەوەی تەندەر و ڕێنمایی گرێبەستەکان چ بواری ژمێریاری" بێت، وەکو ھەنگاوێکە بۆ دروستکردنی چەند ڕاھێنەرێک بۆ فەرمانبەرانی دیكه، بنەمای ئیشکردن و سەرکەوتنی فەرمانبەر لەوە دایە، بەرنامەی دامەزراوەی خۆی بزانێ، لەگەڵ پێناسەی ناونیشان و کارەکەی.
ئاماژهی بهوه كرد، ھیوادارم ئەوەی لەم خولە فێری بوون، ئێوەش ببنە ڕێنیشاندەرێک بۆ فەرمانبەرەکانی دیكه، بۆ زیاتر ڕێکخستنی ئیش و کارەکانتان، چونکە سەرکەوتنی فەرمانبەرێک لە ئیش و کاری دا سەرکەوتنی بەشەکەی و دواتر وەزارەتەکەیەتی.
لە کۆتایدا ئهوهشی خستهروو، دەستخۆشی لە ئێوە دەکەم بۆ بەشداریکردنتان لەم خولە، چونکە زۆر پێویستە بۆ ڕاپەراندنی ھەموو ئیش و کارێک لە دام و دەزگاکان، لە پێناوی پێشخستنی ئیش و کاری حکومەت و پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری لە بوارە جیاجیاکان بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان
payamner -
